ئینگلتەرا

ئەنشلۆتی یاریزانێکی نەوە زێڕینەکەی میلانی دەوێت بۆ تیمەکەی ئێستای

یاریگا-کارڵۆ ئەنشلۆتی وەڵامی پرسیارێک دەداتەوە سەبارەت بەوەی کەم یاریزانی نەوە مێژووییەکەی ئەیسی میلان هەڵدەبژێرێت ئەگەر بیتوانیایە بۆ تیمەکەی ئێستای.

راهێنەرە ئیتاڵییەکەی ئێڤەرتۆن، بە بێ دوو دڵی وتی “بەدڵنیاییەوە پاوڵۆ ماڵدینی،  چونکە هاوڕێ وهاوتیم و کاپتنم بووە، ئەو کەسێکی بە شەوق و پیشەگەرە. پیاوێکی گەورە و یاریزانێکی گەورەیە. شتێکی خۆش دەبوو ئەوە بکرایە”.

کارلۆ توانیوییەتی ئاستی ئێڤەرتۆن لەم وەرزەدا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبکاتەوە و لە پێش یانەکانی تۆتنهام و ئارسناڵ و لیڤەرپوولن لە پریمەرلیگ، بەڵام هێشتا تیمەکەی کێشەی هێڵی بەرگری هەیە و لە ٢٦ یاریدا ٣٣ گۆڵیان لێ تۆمارکراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button