ئه‌مریکائه‌وروپاگرنگترینمۆندیال

فەرمی: پاڵاوتنەکانی ئەمریکای لاتین دواخران

یاریگا
بریار بوو کۆتایی ئەم مانگە جارێکی دیکە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2022ـی قەتەر لە کیشوەری ئەمریکای لاتین بەڕێوەبچێت، بەڵام یارییەکان دواخران.

ماڵپەری فەرمی فێدراسیۆنی ئەمریکای لاتین بڵاویکردەوە، لە کۆبونەوەی ئەمڕۆیان لەگەڵ فیفادا بریاردرا یارییەکانی پاڵاوتنەکانی مۆندیالی داهاتوو کە بریاربوو کۆتایی ئەم مانگە دەست پێ بکاتەوە، بۆ ماوەیەکی نادیار دوابخرێت، ئەمیش بە هۆی ئەوەی کە یانەکانی ئەوروپا بە تایبەت لالیگا، پرێمەرلیگ و بۆندزلیگا ئامادە نەبوون رێگە بە گەڕانەوەی یاریزانەکانی ئەم کیشوەرە بدەن بگەڕێننەوە وڵاتەکانیان.

بە هۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، پێشتر بریاربوو هەر یاریزانێک بگەڕێتەوە وڵاتەکەی، لە کاتی گەڕانەوەی بۆ یانەکەی دەبێت بۆ ماوەی 10 رۆژ کەرەنتین بکرێت و یانەکانی ئەوروپاش ئەم بریارەیان پەسەند نەکرد، هەربۆیە پاڵاوتنەکان دواخران.

بابەتی زیاتر

Back to top button