ئیسپانیا

پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا بۆ یاریەكەیان بەرامبەر ئۆساسۆنا

یاریگا-

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ڕونالد كومانی هۆڵەندی و ڕاهێنەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بۆ یاریەكەیان بەرامبەر ئۆساسۆنا.

ئەمڕۆ لە یاریگای ئەل سادار ئۆساسۆنا میوانداری بارسێلۆنا دەكات لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 26ی خولی ئیسپانیا.

بۆ ئەو یاریە ڕاهێنەرە هۆڵەندیەكە لە تواناكانی هەریەك لە ئاراوخۆ و پیكێ و ڕۆبێرتۆ و كۆوتینهۆ و فاتی بێ بەش دەبێت و هەروەها دوای دابڕانی لە دوو یاری پێشووی میرالیم پیانیچ گەڕاوەتەوە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا بەپێی ڕۆژنامەی سپۆرت:

گۆڵپارێز: تێر شتیگن

هێڵی بەرگری: دیست ، مینگوێزا ، ئۆمتیتی ، لینگلێت ، ئەلبا

هێڵی ناوەند: دی یۆنگ ، بۆسكێتس ، پیدری

هێڵی هێرشبردن: میسی ، گریزمان

شایەنی باسە بارسێلۆنا بە كۆكردنەوەی 53خاڵ لە پلەی دووەمی ڕیزبەندیەكەیە و لیۆنێل میسیش بە تۆماركردنی 19 گۆڵ لە پێشەنگی گۆڵكارانی خولەكەدایە.

بابەتی زیاتر

Back to top button