ئه‌وروپائینگلتەرا

مانچێستەر یونایتد پارەیەکی خەیاڵی قەرزارە

یاریگا
یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی راپۆرتی دارایی ساڵانەی بڵاوکردەوە و دەرکەوتووە ئەو یاریزانە دوای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، قەرزەکانی بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.

ماڵپەری فەرمی یانە ئینگلیزیەکە بڵاویکردووە کە دوای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرەتای سێ مانگی ساڵی رابردوو بە دواوە کە بەم هۆیەوە رێگری لە چوونی هاندەران بۆ یاریگا کرا و هەروەها سوودە بازرگانیەکانیان و مافی پەخشی گواستنەوەی یارییەکانیش بە شێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە، بەم هۆیەوە قەرزەکانی یانەکەیان گەیشتووەتە 455.5 ملیۆن پاوەند.

بریارە کۆتاییەکانی ئەم وەرزە جارێکی دیکە رێگە بە گەڕانەوەی هاندەران لە پرێمەرلیگ بدرێت، بە جۆرێک تەنها دوو هەفتەی ئەم وەرزە دەبێت، بۆیە یانەکان هیچ سودێکی ئەوتۆ لە گەڕانەوەی هاندەرەکانیان ناکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button