ئیسپانیا

لاپۆرتا بەڵێنێكی گەورە بە میسی دەدات

یاریگا-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئەمڕۆی ئیسپانیا بەرەوپێشچوونێكیان لەسەر ئایندەی لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و ئەفسانەی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی ئاشكرا كرد.

گرێبەستی میسی لەگەڵ بارسێلۆنا لە هاوینی داهاتوو بەسەردەچێت و یاریزانەكەش دەتوانێت بە خۆڕایی پەیوەندی بە هەر یانەیەكەوە بكات كە دەیەوێت.

بەپێی بەرنامەی(چیرینگیتۆ)ی ئیسپانی خوان لاپۆرتای كاندیدی سەرۆكایەتی بارسێلۆنا بەڵێنی بە میسی داوە تا كۆتایی بجەنگێت لە پێناو ئیرلینگ هالاندی نەرویجی و هێرشبەری یانەی بروسیا دۆرتمۆند بۆ ئەوەی بیگوازێتەوە ڕیزەكانی بلاوگرانا.

بەرنامەكە ئاماژەشی بەوە كردووە میسی نزیكە لە هەر كاتێك بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی.

شایەنی باسە هاوینی ڕابردوو میسی نزیك بوو لە جێهێشتنی یانەكەی.

بابەتی زیاتر

Back to top button