ئه‌وروپائیتاڵیا

ئەستێرەیەکی یۆڤی ماوەیەکی دیکەش لە یاریگاکان دادەبڕێت

یاریگا
بریار بوو بەم زووانە پاولۆ دیبالا یاریزانی ئارجێنتینایی یانەی یۆڤێنتۆس بگەڕێتەوە یاریگاکان، بەڵام ئەو یاریزانە تاوەکو ئێستا لە پێکانەکەی چاکنەبووەتەوە.

رۆژنامەی توتۆسپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردووە، یاریزانەکەی خانمە پیرەکە بە هۆی ئەو پێکانەی چەند هەفتەیەک لەمەوبەر لە ئەژنۆیدا تووشی بوو، زۆربەی یارییەکانی یانەکەی لەدەستداوە و چاوەڕێش دەکرا بۆ یاریی گەڕانەوەی چامپیۆنزلیگ بەشداری بکات، بەڵام لەلایەن پزیشکەکەیەوە رێگری لێدەکرێت و پێویستیشە ماوەیەک بچێتە نەمسا بۆ ئەوەی لە نزیکەوە لەگەڵ پزیشکەکەی چارەسەری وەربگرێت.

دیبالا بە گشتی ئەم وەرزە بە هۆی پێکانەکانی تەنها بەشداری 11 یاریی خولی ئیتاڵیا کردووە و هەشت یاریی رابردووی یانەکەشی بەشداری نەکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button