ئیتاڵیا

بەرواری یاریە دواخراوەكەی یوڤێنتوس و ناپۆلی دیاریكرا

یاریگا- 

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیتاڵیا بەرواری یاریە دواخراوەكەی نێوان یوڤێنتوس و ناپۆلی دیاریكرد ،كەوا بڕیار بوو لە بەرواری 4ی مانگی 10ی ساڵی ڕابردوو ئەنجام بدرێت.

لەبەر بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ڕیزەكانی ناپۆلی یانەكە ئامادەی یاریەكە نەبوون و یاریەكە دواخرا.

ئەمڕۆ فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیتاڵیا بەرواری 17ی ئازاری دیاریكرد بۆ ئەنجامدانی یاریەكە لە یاریگای ئەلیانزی تایبەت بەیوڤێنتوس.

شایەنی باسە یوڤێنتوس بە كۆكردنەوەی 49 خاڵ لەڕیزبەندی سێیەمی سێریا ئەی دێت و ناپۆلیش بە كۆكردنەوەی 43 خاڵ لە ڕیزبەندی شەشەم دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button