ئه‌مریکائه‌وروپائیتاڵیاگرنگترین

فەرمی: یۆڤێنتۆس گرێبەستەکەی مەککێنی کردە هەمیشەیی

یاریگا
وێستۆن مەککێنی، ناوەڕاستکاری ئەمریکی یانەی شاڵکەی ئەڵمانیا تاوەکو ساڵی 2025 لەگەڵ یانەی یۆڤێنتۆس بەردەوام دەبێت.

ماڵپەری فەرمی یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵیا بڵاویکردووە، بە شێوەیەکی فەرمی لەگەڵ کارگێری یانەی شاڵکەی ئەڵمانیا گەیشتنە رێکەوتن و گرێبەستە کاتیەکە یاریزانە لاوەکەیان بەرامبەر 18.5 ملیۆن یۆرۆ کردە هەمیشە و ئەو یاریزانە تاوەکو کۆتایی ساڵی 2025 گرێبەستێکی نوێ لەگەڵ واژۆ کرا.

مەککێنی سێبتەمبەری ساڵی 2020 بە شێوەی خواستن لە یانەی شاڵکەی ئەڵمانیا گواسترایەوە ئیتاڵیا و لەم ماوەیە لەگەڵ خانمە پیرەکە لە سەرجەم خوڵ و پاڵەوانتیەکان بەشداری 31 یاریی کردووە و پێنج گۆڵ و دوو ئاسیستی هەبووە.

Back to top button