خوله‌کانی دیکە

بی ئێن سپۆرت شکات لە فەنارباخچە دەکات

لەسەر رەخنەگرتن بین سپۆرتی تورکی یانەی فەنارباخچە دەداتە دادگا.

یاریگا-

کێشەکانی خولی تورکی تابێت قوڵتر دەبێتەوە، لە ماوەی پێشو زۆرێک لە یانەکان خولی سوپەر لیگی تورکی گلەییان لە کەناڵێ بین سپۆرتی تورکی هەبوو، بەوەی پەخشی خولەکەیان دەکات، یانەکان پێیان وایە کە بین سپۆرت لەکاتی لێکدانەوەی ڤیدیۆکاندا بۆ ژوری ڤار کار لەسەر هاوکاریکردنی یانەی گەڵاتەسەرای کراوە.

یانەی فەنارباخچە گلەیی ئەوەشیان هەبوە کە لەکاتی یاریەکاندا زۆر سەرنج دەخرێتە سەر دیمەنی فاوڵ و پیشاندانی ناشرینیەکانی ئەوان زیاتر لە گەڵاتەسەرای.

پێش دەستپێکردنی دواین یاری یانەکەیان فەنارباخچە لەکاتی خۆ گەرمکردندا درێسێکیان پێشیبوو کە لۆگۆی بین سپۆرتیان کردبوو بە (beFair) بەمانای ئەوەی دادپەروەربە، بەوەش کەناڵی بین سپۆرت توڕەبوون و سکاڵای یاساییان لەسەر یانەکە تۆماکردوە.

بین سپۆرت پێش کۆرۆنا ٥٠٠ ملیۆن دۆلاری دەدا لەبری گواستنەوەی خولی تورکی و لەم وەرزەشدا بڕەکەی ٣٧٠ ملیۆن دۆلار بوە.

Back to top button