ئیتاڵیا

‎زڵاتان گۆرانی دەڵێت! میلان توڕەیە

یاریگا- 

وابڕیارە زڵاتان ئیبراهیمۆڤیج بەشداری ڤیستیڤاڵی سانریمۆ بکات لەگەڵ میهالۆڤیجدا گۆرانی بڵێت و یانەکەشی توڕەن لەو بڕیارە.

‎لە چەند رۆژی رابردودا سینیسا میهالۆڤیجی راهێنەری یانەی بۆڵۆنیا ئاشکرایکرد کە لەگەڵ زڵاتان بەشداری ڤیستیڤاڵی سان ریمۆ دەکەن و هەردوکیان پێکەوە گۆرانی دەڵێن.

ئیبراهیمۆڤیچ و میهالۆڤیچ

‎هەواڵەکە بە خێرایی بڵاوبوەو یانەی ئەی سی میلان سەرەتا ئاشکرایانکرد کە ئاگاداری ئەو کارەی ئیبرا نین، دواتر ماڵدینی بەڕێوەبەری وەرزشی یانەکە وتی “زڵاتان لەکاتی درێژکردنەوەی گرێبەستەکەیدا پێی وتوین چالاکیەکم هەیە لە ساڵی تازەدا، بەڵام زانیاریمان لەسەری نەبوە”.

‎سەرەتا ئەوە ببوە رەخنە کە ئیبراهیمۆڤیج لەم کاتەدا کە تیپەکەی ٤ شەممە و یەک شەممە یاریان هەیە چۆن بەشداری ڤیستیڤاڵێک دەکات لە ٢ تا ٦ ی مانگ دەخایەنێت، بە پێی رێکخەرانی ڤیستیڤاڵەکە لە ٣ شەممە تا رۆژی شەممە زڵاتان بەشداری هەموو شەوە ئاهەنگەکان دەکات جگە لە رۆژی ٤ شەممە کە میلان بەرامبەر ئۆدەنیزی یاری هەیە.

‎لە یاری رۆما زڵاتان توشی پێکان بوو، بۆیە دەکرێ هەموو کاتەکان لە ڤیستیڤاڵەکە بێت.

‎لە کەناڵی سکای هەریەکە لە کاپیلۆ و ئەریگۆ ساکی رەخنەیان لە بڕیارەکەی ئیبراهیمۆڤیج گرت، بەوەی دەبوو لەم کاتەدا تەنها بیری لای یاریکردن و ئەنجامی تیپەکەی بێت نەک ڤیستیڤاڵی گۆرانی.

‎ڤیستیڤاڵی سانریمۆ ماوەی ٧١ ساڵە بەردەوام هەیە و لە سانریمۆی بۆ ماوەی ٥ رۆژ دەخایەنێت و پەخشی تەلەفیزیۆنش دەکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button