چامپیۆنزلیگفه‌ره‌نسا

لە ئیتاڵیا دوو هاندەری لیل درانە بەر چەقۆ

Yariga App

یانەی لیلی فەڕەنسی رایگەیاند دوو هاندەرانیان چەقۆیان لێدراوە بەر لە یاری خولی پاڵەوانەکان بەرامبەر بۆلۆنیا.

ئەمشەو لیل و بۆلۆنیا لە خاکی ئیتاڵیا رووبەرووی یەکدەبنەوە  و یانەی میوان لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە

لە کردەیەکی ترسنۆکانە و قبوڵ نەکراودا، دوو هاندەرانمان چەقۆیان لێدراوە و هاندەری دیکەشمان ئازاریان پێگەیشتووە. نزیکەی 80  هاندەری بۆلۆنیا لە قاوەخانەیەکدا بۆسەیان بۆ هاندەرەکانمان داناوەتە و هێرشیان کردوونەتە سەر.

لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە

داوا لە هاندەرانمان دەکەین ووریا بن، بەڵام هێمن بن و هیچ کاردانەوەیەیان نەبێت بۆ ئەوەی بە سەلامەتی بگەڕێنەوە ماڵەکانیان.

بۆلۆنیا لە 4 یاری سەرەتادا تەنها یەک 1 هەیە، لیل خاوەنی 7 خاڵە و 6 لەو خاڵانەشی بەرامبەر ریاڵ مەدرید و ئەتڵەتیکۆ مەدرید بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button