ئینگلتەرا

سۆلشایەر ڕەخنە لە ناوبژیوان دەگرێت دوای یەكسان بوونەكەیان بەرامبەر چێڵسی

یاریگا-

ئۆلی گونار سۆلشایەری نەرویجی و ڕاهێنەری یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی هێرشی توند دەكاتە سەر ناوبژیوانی یاریەكەیان بەرامبەر چێڵسی.

لە یاری لوتكەی هەفتەی 26ی خولی ئینگلیزی لە یاریگای ستامفۆرد بریج هەردوو یانەی چێلسی و مانچێستەر یونایتد بە بێ گۆڵ یەكسان بوون.

یاریزانانی مان یۆنایتد داوای لێدانی سزایان كرد دوای ئەوەی تۆپ بەردەستی هۆدسۆن ئۆدۆی دەكەوێت لە ناوچەی سزا.

دیمەنەكەی هۆدسۆن ئۆدۆی

لە دوای یاریەكە سۆلشایەر سەبارەت بە نەكردنی ئەو دیمەنە بە لێدانی سزا بۆ ”بی بی سی ” ووتی: تۆپەكەی ئۆدۆی %100 لێدانی سزا بوو ، هیچ گومانێكم نیە لەوەی شایستەی لێدانی سزا بووین.

هەروەها ڕاهێنەرە نەرویجیەكە ووتیشی: ئەگەر تەكنەلۆژیای ڤیدیۆی شكستی هێنا لە دەست تێوەردانی ئەو جۆرە بڕیارانە ،بۆچی بەكاریدەهێنین ، ئەگەر ئەو دیمەنە لێدانی سزا نەبووبێت ئەوا من نابینام و هیچ نابینم.

شەیتانە سورەكان بە كۆكردنەوەی 50 خاڵ لە ڕیزبەندی دووەمی پریمەرلیگ دێن و هەرچی یانەكەی تۆخێلیشە لە ڕیزبەندی پێنجەمی خولەكە دێت بە كۆكردنەوەی 44خاڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button