ئه‌مریکائه‌وروپائیتاڵیائیسپانیا

بێکهام: ئارەزووی ئەوەمان هەیە میسی و رۆناڵدۆ یاریمان بۆ بکەن

یاریگا
دەیڤید بێکهام، ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی ئینگڵاند و سەرۆکی یانەی میامی ئەمریکا باس لە گواستنەوەی میسی و رۆناڵدۆ دەکات.

سەرۆکی یانە ئەمریکیەکە بە ماڵپەری ESPN گووت ” هەمیشە هەوڵمانداوە ئەستێرە دیارەکانی جیهان لە یانەکەمان یاریی بکەن، بێگومان رۆناڵدۆ و میسی هەمان ئەو یاریزانانەن کە ئارەزوو دەکەین پەیوەندی بە یانەکەمانەوە بکەن، بۆیە پێموایە بە گواستنەوەی ئەو دوو یاریزانە دەتوانین مێژوویەکی نوێ تۆمار بکەین “.

میسی ئەم وەرزە گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا کۆتایی دێت و دەنگۆیەکیش هەبوو کە دەیەوێت پەیوەندی بە خولی ئەمریکاوە بکات.

Back to top button