ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیا

میسی و رۆناڵدۆ سەرەتای وەرزی نوێ رووبەڕووی یەکتری دەبنەوە

یاریگا
یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا وەکو سەرەتای هەموو وەرزێک پێش دەست پێکردنی خوڵ و پاڵەوانتیەکان یارییەکی دۆستانە بەناوی جامی خوان گامبەر دەکات و بریاریشە ئەمساڵ یارییەکە بەرامبەر یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی بێت.

کەناڵی Rac1 ئاشکرای دەکات کارگێری بلاوگرانا بریاریداوە سەرەتای ئەم وەرزە پێش دەست پێکردنی خوڵ و پاڵەوانتیەکان لە جامی خوان گامبەر دامەزرێنەری یانەکەی، رووبەڕووی یانەی یؤڤێنتۆسی ئیتاڵی ببێتەوە و یارییەکەش سەرەتای مانگی هەشتی ئەمساڵ لە یاریگای کامپ نۆ دەکرێت.

بۆ ئەم یارییە هەردوو ئەستێرەی یانە واتە لیۆنێل میسی لە بارسێلۆنا و کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە یۆڤێنتۆس بەشداری دەکەن، ئەمە لە کاتێکدایە دەنگۆیەک هەیە کە ئەو دوو یاریزانە ریزەکانی یانەکەیان جێدێڵێن.

Back to top button