ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

بەپەلە: پێدری ماوەیەکی زۆر دادەبڕێت

Korek Telecom

یاریگا
پێدری ناوەڕاستکارە لاوەکەی یانەی بارسێلۆنا بە هۆی ئەو پێکانەی لە یاریی ئەمشەوی یانەکەی تووشی بوو، نزیکەی سێ هەفتە لە یاریگاکان دادەبڕێت.

رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردووە، ناوەڕاستکارەکەی بلاوگرانا لە یاریی ئەمشەوی یانەکەی بەرامبەر سێڤییا لە خولەکی 70 بە هۆی پێکان یاریگای جێهێشت، سەرەتا پێشبینی دەکرا پێکانەکەی قورس نەبێت و چەند رۆژێک دوور بکەوێتەوە، بەڵام پشکنینە سەرەتاییەکان دەریانخستووە ئەو یاریزانە نزیکەی دوو بۆ سێ هەفتە لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە و ئەستەمە بەشداری یاریی گەڕانەوە بەرامبەر پاریس سانجێرمان لە قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ بکات.

پێدری ئەم وەرزە یەکێک لە یاریزانە کاریگەرییەکانی بارسێلۆنا بووە و لە سەرجەم خول و پاڵەوانتیەکان بەشداری 37 یاریی کردووە و سێ گۆڵ و چوار ئاسیستیشی هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار

ئەم بابەتەش بخوێنەوە
Close
Back to top button
error: Content is protected !!