ئیتاڵیا

هەشت یاریزانی تۆرینۆ تووشی کۆڤید ١٩ هاتوون

یاریگا-یارییەکەی ئەمڕۆی تۆرینۆ و ساسۆلۆو دواخرا، پاش زیادبوونی کەیسەکانی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆڤید ١٩ لە  یانەی تۆرینۆ.

توتۆ مێرکاتۆ رایگەیاند ئەمڕۆ نیکۆڵاس نکۆولۆو بووە نوێترین یاریزانی یانەکە کە تووشی کۆرۆنا بێت، بەوەش بووە هەشتەم یاریزانی یانەکە لە پاڵ  ئەلیساندرۆ بوۆنگیۆرنۆ، نیکۆڵا موو، کارۆڵ لینێتی، دانیێل باسێلی، ئەندریە بێلۆتی، ویڵفرێد سینگۆ، برێمەر.

جگە لە یاریزانەکان، دوو ئەندامی ستافی یانەکەش تووشی نەخۆشییەکە هاتوون.

یارییە دواخراوەکەیان بەرامبەر ساسۆلۆو لە رۆژی ١٧-٣دا ئەنجام دەدرێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button