ئیتاڵیائینگلتەراچامپیۆنزلیگ

پیۆلی: مان یونایتد پاڵێوراوی یەکەمە بۆ بردنەوەی یۆرۆلیگ

یاریگا-ستیفانۆ پیۆلی راهێنەری یانەی ئەیسی میلان، بەر لە رووبەرووبوونەوەی نێوانیان دەڵێت مانچێستەر یونایتد پاڵێوراوی یەکەمە بۆ بردنەوەی ناسناوی یۆرۆلیگ.

ئەمڕۆ تیروپشکی قۆناغی ١٦ی خولی ئەورووپا راکێشرا و یاری لوتکە لە نێوان ئەیسی میلان و مانچێستەر یونایتد دەبێت. پیۆلی وتی “یارییەکی گەورە و کرداری دەبێت بۆ ئێمە، چونکە رووبەرووی پاڵێوراوی یەکەمی پاڵەوانێتییەکە دەبینەوە، بەڵام یارییەکە لە یاریگایەک کە مێژووییەکی پڕ سەروەریمان تێدا تۆمارکردووە”.

رۆسۆنێری و شەیتانە سوورەکان لەم وەرزەدا ئاستێکی باش نیشان دەدەن، لە مێژووی پاڵەوانێتییە ئەورووپییەکاندا ١٠ جار رووبەرووی یەکبوونەوە و هەریەکەیان پێنج جار سەرکەوتووبووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button