ئیسپانیا

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی بارسێلۆنا بۆ یاریەكەیان بەرامبەر سێڤییا

یاریگا-

ڕونالد كومانی هۆڵەندی و ڕاهێنەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی یانەكەی بۆ یاریەكەیان بەرامبەر سێڤییا بڵاوكردەوە.

وا بڕیارە سبەینێ كاتژمێر 6:15 بە كاتی كوردستان سێڤییا لە یاریگای ڕامۆن سانچێز بیزخوان میوانداری بارسێلۆنا بكات ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 25ی خولی ئیسپانی.

بۆ ئەو یاریە بلاوگرانا ڕونالد ئاراوخۆی ئۆرۆگوای و بەرگریكاری یانەكەی گەڕاوەتەوە و میرالیم پیانیچ لە لیستەكەدا نابینرێت.

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی بارسێلۆنا:

تێر شتیگن ، دیست ، پیكێ ، ئاراوخۆ ، بۆسكێتس ، گریزمان ، برایسوەیت ، میسی ، دیمبلی ، ڕیكی بویگ ، نیتۆ ، لینگلێت ، پیدری ، ترینكاو ، ئەلبا ، ماتیۆس ، دی یۆنگ ، ئۆمتیتی ، فێربۆ ، ئیناكی پینا ، ئیلایكس ، مینگوێزا.

 

بارسێلۆنا لە ڕیزبەندی سێیەمی خولەكە دێت بە كۆكردنەوەی 50 خاڵ و سێڤییا بە كۆكردنەوەی 48 خاڵ چوارەمە.

بابەتی زیاتر

Back to top button