ئه‌وروپائیسپانیاچامپیۆنزلیگ

ریال مەدرید تانە لە بریارێکی ناوبژیوانی یارییەکەی بەرامبەر ئاتالانتا دەدات

یاریگا
کارگێری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا تانە لە بریارێکی ناوبژیوانی یاریی رابردووی یانەکەیان بەرامبەر ئاتالانتای ئیتاڵیا لە چامپیۆنزلیگ دەدات.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی ئاشکرای کردووە، شایانەکان لەو بریارەدان ناوبژیوانی یارییەکە زوڵمیان لێکردووە و کاسێمیرۆی ناوەڕاستکاری یانەکەیان شایستەی کارتی زەرد نەبووە، بۆیە دەیانەوێت تانە لە بریارەکە بدەن بۆ ئەوەی کارتە زەردەکەی رەش بکرێتەوە و ئەو یاریزانە بەشداری یاریی گەڕانەوە بکات.

یاریزانە بەڕازیلیەکەی مێرنگی لە یاریی چوونی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر ئاتالانتا بە هۆی وەرگرتنی کارتێکی زەرد و کەڵەکەبونی کارتەکانی، بەشداری یاریی گەڕانەوە ناکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button