ئیسپانیا

بارسێلۆنا پێش یاریەكەیان بەرامبەر سێڤییا یاریزانێكی گەڕایەوە

یاریگا-

ڕونالد كومانی هۆڵەندی و ڕاهێنەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی هەواڵێكی خۆشی پێگەشت دوای بردنەوەكەی دوێنێیان.

بارسێلۆنا لە یاریگای كامپ نۆوی تایبەت بە خۆی میوانداری ئێلچی كرد و یاریەكەی بە سێ گۆڵی بێ وەڵام لێ بردەوە.

بەپێی هەواڵێكی ڕۆژنامەی ” مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ”ی ئیسپانی ڕونالد ئاراوخۆی ئۆرۆگوای و بەرگریكاری یانەكە بەشداری بەشێك لە ڕاهێنانە بەكۆمەڵەكانی ئەمڕۆی بلاوگرانای كردووە ، بەو ئامانجەی لە یاری داهاتووی یانەكەیان بەرامبەر سێڤییا بتوانێت بەشداری بكات.

ڕۆژنامەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە ئامانجی كومان وبارسێلۆنا ئەوەیە ئاراوخۆ بەشداری یاریەكەی سێڤییا بكات بۆ ئەوەی لە یاری گەڕانەوەی جامی شای ئیسپانیا بەرامبەر هەمان یانە بە تەواوی ئامادە بێت.

بۆ بیر هێنانەوە بارسێلۆنا یاری چوونی جامی شای ئیسپانیا لە یاریگای ڕامۆن سانچێز بیزخوانی تایبەت بە سێڤییا تووشی شكست هات بە دوو گۆڵی بێ وەڵام و پێویستی بە تۆماركردنی سێ گۆڵە بۆ گەشتن بە یاری كۆتایی جامەكە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button