ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

یوفا پەڕاوی لێکۆڵینەوەی کردەوە لەسەر ئەنجامدانی ڕەگەزپەرستی دژی ئیبراهیمۆڤیچ

یاریگا- یەکێتی تۆپی پێ ئەوروپا بە فەرمی ڕایگەیاند کە پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان کردۆتەوە لەسەر ئەگەری بوونی هەڵسوکەوتی ڕەگەزپەرستی دژی زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ ئەنجام درابێ له میانی یاریی ڕابردووی ئەی سی میلان و ڕێد ستار لە یایی چوونی قۆناغی 32ی یۆرۆپالیگ.

دوای ئەو یارییە کە 2-2 کۆتایی هات، مێدیاکانی سڕبیا بڵاویان کردەوە کە هێرشبەرە سویدیە بە ڕەگە بۆسنییەکە، ڕەگەزپەرستی لە دژی بەکارهێنراوە لەلایەن کەسێکەوە لە شوێنی ڤی ئای پی دانیشتبوو لە نێو یاریگاکەی ڕێد ستار.

هەفتەی ڕابردوو یانە سڕبییەکە بە فەرمی داوای لێ بوردنی لە زڵاتان کرد و ئامادەیی خۆشیان پیشان دا بۆ هاوکاریکردنی هەر جۆرە لێکۆڵینەوەیەک لەپێناو دۆزینەوەی ناسنامەی ئەو کەسە.

بابەتی زیاتر

Back to top button