ئیسپانیا

دۆخی پێکانەکەی کۆتینهۆ خراپتر بووە

یاریگا- بارودۆخی پێکانەکەی فیلیپ کۆنتینهۆ تێکچووە و گەڕانەوەی بۆ یاریگاکان دوا دەخات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی، ئەژنۆی یاریزانە بەڕازیلیەکە ئاوسانی زۆری بۆ دروست بووە و قۆناغی چارەسەرییەکەی پەکخستووە.

کۆتینهۆ لە سەرەتای مانگی یەکی ڕابردوو بەرامبەر ئیبار تووشی پێکان هات و تا ئێستا نەگەڕاوەتەوە بۆ یارییەکانی بارسێلۆنا.

ئەو هەواڵە ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە ئەم دۆخەی ئێستا بۆ کۆتینهۆ هاتۆتە پێشەوە لە ئەژنۆی،گەڕانەوەی بۆ یاریگاکان دوا دەخات.

بابەتی زیاتر

Back to top button