ئینگلتەرا

تۆتنهام لە ئێستاوە شوێنگرەوەی مۆرینهۆی دەستنیشان کردووه

یاریگا- یانەی تۆتنهام لە ئێستاوە شوێنگرەوەی جۆزێ مرینهۆیان دەستنیشان کردووه له باری دوورخستنەوەی ڕاهێنەرە پورتوگالیەکە له کۆتایی ئەم وەرزە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی تێلەگرافی بەریتانی، سپێرس چاویان خستۆتە سەر یولیان ناگلیسمانی ئەڵمانی و ڕاهێنەری ئێستای لایپزیگ له خولی بۆندسلیگا.

ئەنجامه خراپەکانی تۆتنهام بەردەوامیی هەیە و لە ئێستادا پلەی نۆیەمی پریمەرلیگن، بۆیە دەنگۆیەکی زۆر هاتۆتە ئاراوە کە مۆرینهۆ تا کۆتایی وەرزەکە زیاتر بواری پێ نەدرێ لە ئەگەری ڕاست نەکردنەوەی باری یانە لەندەنییەکە

ئەوە لە کاتێکدا پێشتر خودی ناگلیسمان لە بۆنەی جیاوازدا بە ئاشکرا خواستی خۆی بۆ ڕاهێنەرایەتیکردنی یانەیەکی گەورەی خولی ئینگلیزی پیشان داوە،

بابەتی زیاتر

Back to top button