فه‌ره‌نسا

مۆناكۆ گاڵتە بە بارسێلۆنا دەكات

یاریگا-

یانەی مۆناكۆی فەڕەنسی گاڵتە بە بارسێلۆنای ئیسپانی دەكات دوای بردنەوەیان لە پاریس سان جێرمان.

مۆناكۆ توانی لە یاریگای پارك دی فرانس لە پاریس سان جێرمان بباتەوە بە دوو گۆڵی بێ وەڵام ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 26ی خولی فەڕەنسی.

دوای بردنەوەكەیان پەڕەی فەڕمی مۆناكۆ لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر گاڵتە بە بارسێلۆنا دەكات و لە تویتێكدا دوو وێنەی هەردوو یاری هاتن و چوونیان داناوە كە لە هەردوو یاریەكەی خولی فەڕەنسیدا توانیویانە لە پاریس ببەنەوە و نووسیویانە:

” بارسێلۆنا ئەگەر پێوویستتان بە ئامۆژگاریە ، پەیوەندیمان پێوە بكەن ”.

ئەوەش لە كاتێكدا دێت كە پاریس سان جێرمان توانی لە یاریگای كامپ نۆوی تایبەت بە بارسێلۆنا لە قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بە چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك شكست بە بارسێلۆنا بهێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button