ئیسپانیا

میسی پەیامی سەرەخۆشی بۆ ڕۆناڵدینهۆ نارد

یاریگا-

لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و ئەفسانەی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی پرسە و سەرەخۆشی خۆی بۆ ڕۆناڵدینهۆی بەڕازیلی نارد دوای كۆچی دوای دایكی.

دایكی ڕۆناڵدینهۆ لە تەمەنی 71 ساڵیدا و بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆناوە كۆچی دوایی كرد.

ئەستێرە ئەرجەنتینیەكە لە ستۆری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام نووسیوویەتی: ”ڕۆنی هیچ شتێكم نیە بۆ ووتن ، ناتوانم بڕوا بكەم ، باوەشێكی گەرم بۆ خۆت و خێزانەكەت ، زۆر هەست بە داخ و پەژارەی دەكەم بۆ لەدەستدانی ، هیوادارم دایكت بە ئارامی بحەسێتەوە ”.

ڕۆناڵدینهۆ و دایكی

 

بابەتی زیاتر

Back to top button