ئینگڵته‌را

مۆرینهۆ: بیرۆکەکانم وەکو هیچ راهێنەرێکی دیکە نیە

یاریگا-خۆزێ مۆرینهۆ بەرگری لە خۆی و ستافی راهێنەرایەتییەکەی دەکات پاش نوێترینی شکستی سپێرز لە پریمەرلیگ.

ئەمڕۆ لە خولی ئینگلیزیدا، تۆتنهام بە ئەنجامی ١-٢ دۆڕا بە وێستهام، ئەمەش پێنجەم شکستی تۆتنهامە لە کۆتا شەش یاریدا!

مۆرینهۆ دوای یارییەکە پرسیاری ئەوەی لێکرا کە ئایا بیر لە گۆڕینی شێوازی کارکردنی دەگۆڕێت لەم قەیرانەدا، ئەویش وتی”نەخێر هەرگیز، ، هەندێک جار بڕیارەکان هی کۆکراوەی چەند بۆچوونێکی جیاوازە بەڵام بیرۆکە و کارکردنی ئێمە وەکو هیچ راهێنەرێکی دیکە نیە، وە نازانم مەبەستت چیە لە قەیران! ئەگەر مەبەستت لە قەیران دڵتەنگی و بێ هیواییە بەڵام کەواتە لە قەیرانین چونکە هەمووان دڵتەنگن، پێم وانیە قەیران بێت بەڵکو چەند شتێکی دوای یەکە “.

سپێرز بەم دۆڕانە لە پلەی نۆیەم دێت و چانسی گەیشتنی بە خولی پاڵەوانەکانی وەرزی داهاتوو، هێندەی دیکە لاواز بوو.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
error: Content is protected !!