ئه‌وروپائیسپانیا

دوایین زانیاریی لەسەر پێکانەکەی بێنزێما

یاریگا
کەریم بێنزێما، گۆڵکاری فەڕەنسی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا ئەستەمە بەشداری یاریی داهاتووی یانەکەی بەرامبەر ئاتالانتا لە چامپیۆنزلیگ بکات.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانیا بڵاویکردووە، هیچ پێشڤەچوونێک لە پێکانەکەی هێرشبەرە فەڕەنسیەکەی شاهانەکان نیە و ئەو یاریزانە بە هۆی ئەو پێکانەی لە یاریی یانەکەی بەرامبەر ڤالێنسیا تووشی بووە، ئەستەمە بۆ یاریی داهاتووی یانەکەی بەرامبەر ئاتالانتای ئیتاڵیا لە چامپیۆنزلیگ بەشداری بکات، بریاریشە سبەی دوایین پشکنینی بۆ بکرێت و لەلایەن تیمی پزیشکی ئەو یانەیە راپۆرتی کۆتایی پێشکەش بە زینەدین زیدانی راهێنەر دەکرێت.

ریال مەدرید چوار شەممەی داهاتوو لە یاریی چوونی قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ، لە ئیتاڵیا دەبێتە میوانی یانەی ئاتالانتای ئەم وڵاتە.

بابەتی زیاتر

Back to top button