ئه‌وروپائیسپانیا

کاردانەوەی کومان دوای لەدەستدانی دوو خاڵ بەرامبەر کادێز

یاریگا
رۆناڵد کومان، راهێنەری هۆڵەندی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا دوای یارییەکەی بەرامبەر کادێز گووتی ئەوان ئامادەکاری بۆ یاریی داهاتوو دەکەن.

لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی دوای یارییەکەی ئەمڕۆ بەرامبەر کادێز، راهێنەرەکەی بلاوگرانا گووتی ” پێویستە بیر لە یاریی داهاتوومان بکەینەوە و هەموو ئەو کێشانەی کە هەمانە چارەسەریان بکەین، بە باشی دەستمان بە یارییەکە کرد و لە کۆتاییدا نەمانتوانی براوە بین، راستە لەدەستدانی دوو خاڵ لە زیانی ئێمەیە، بەڵام لە داهاتوو پێشبینی زۆر ئەنجامی دیکە دەکرێت و دەبێت سەرجەم کێشەکان چارەسەر بکەین “.

کومان لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوە کرد چانسێکی باشیان هەیە بۆ بەدەست هێنانی ناسناوێک و هەموو یانەیەک وەکو ئەوان بە ئاسانی ناتوانن بردنەوە بەدەست بێنن.

بابەتی پەیوەندیدار

ئەم بابەتەش بخوێنەوە
Close
Back to top button
error: Content is protected !!