ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

زیدان: وەڵامی بەرێوەبەری کارەکانی گاریس بەیل نادەمەوە

یاریگا
زینەدین زیدان، راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا رەتیکردەوە وەڵامی بەرێوەبەری کارەکانی گاریس بەیل بداتەوە.

راهێنەرەکەی مێرنگی لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاری ئەم هەفتەی یانەکەی گووتی ” لە ماوەی رابردوو چەند جارێک قسەم لەگەڵ گاریس بەیل کردووە و نامەوێت پێتان بڵێم چیم پێگۆتووە، هەروەها وەڵامی بەرێوەبەری کارەکانیشی نادەمەوە، چونکە کاری منی راهێنەر نیە قسە لەگەڵ ئەوان بکەم “.

زیزۆ سەبارەت بە گواستنەوەی پۆل پۆگبای هاونیشتیمانیشی گووتی ” هەموو کەسێک پۆگبای خۆش دەوێت، چونکە ئەو یاریزانێکی باشە، بەڵام یاریزانی مانچێستەر یونایتدە و ناتوانم لەسەر داهاتووی قسە بکەم”.

بابەتی زیاتر

Back to top button