ئیسپانیاچامپیۆنزلیگ

کومان: دەتوانین لە یاریگای خۆیاندا لە پاریس ببەینەوە

یاریگا- ڕۆناڵد کومان هێشتا هیوای له دەست نەداوە بەرامبەر پاریس سان جێرمان و پێی وایە لە توانایاندایە لە نێو باخچەی شازادەکان سەرکەوتن تۆمار بکەن.

لە کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی پێش یارییەکەی سبەینێیان بەرامبەر کادێز، ڕاهێنەرە هۆڵەندییەکە ڕەتی کردەوە ئەنجامیان بەرامبەر یانە گەورەکان خراپ بووبێت وەک پرسیاری لێ کرا و گوتی : “ئەنجامی نەرێنی بەرامبەر یانە گەورەکان؟ له دەرەوەی یاریگای خۆمان لە یوڤێنتوسمان بردەوە و لە کامپ نو پێیان دۆڕاین. لەگەڵ پاریسیش لە یاریگای خۆماندا هەروا، بەڵام دەتوانین لە یاریگای خۆیاندا لە پی ئێس جی ببەینەوە. قورس ئەگەر بڵێی بەرامبەر گەورەکان لاوازتر دەردەکەوین. دەتوانین بەسەر هەر یانەیەکدا سەربکەوین.”

بلاوگرانا یاری چوونی بە ئەنجامی 1-4 بە کوڕانی ماوریسیۆ پۆچێتینۆ دۆڕاند و خاکی پاریسیەکان دەبێتە مەیدانی یەکلاکەرەوە بۆ دەرکەوتنی ناسنامەی یانەی سەرکەوتوو بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button