ئه‌ڵمانیا

ئەم وەرزە بۆ ئەستێرەیەكی بایرن میونشن كۆتایی هات

یاریگا-

یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی زەبرێكی كوشندەی بەركەوت دوای ئەوەی ئەستێرەیەكی تووشی پێكان هات.

یانە باڤاریەكە پێش ڕووبەڕووبوونەوەی لازیۆ لە قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا چەند ئەستێرەیەكی یانەكەی تووشی پێكان بوون.

یانەی بایرن میونشن لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا ڕایگەیاند یاریزان كۆرینتین تۆلیسۆ نەشتەرگەریەكی بەپەلەی بۆ كراوە دوای ئەو پێكانەی لە ڕاهێنانەكاندا تووشی هات.

بەپێی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكان تۆلیسۆ بۆ ماوەی سێ مانگ لە یاریگاكان دوور دەكەوێتەوە ، بەوەش ئەم وەرزە بۆ یاریزانەكە كۆتایی هات.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
error: Content is protected !!