ئه‌وروپائیسپانیا

میسی چاوەڕێ هەڵبژاردنەکانی یانەکەی دەکات

یاریگا
لیۆنێل میسی، گۆڵکاری ئارجێنتینایی یانەی بارسێلۆنا پێش ئەوەی بریار لەسەر داهاتووی بدات، چاوەڕێ سەرۆکی داهاتووی یانەکەی دەکات.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ئاشکرای کردووە، گۆڵکارە مێژووییەکەی بلاوگرانا تاوەکو ئێستا هیچ ئۆفەرێکی فەرمی لەلایەن یانەکانی دیکەوە پێنەگەیشتووە، هەرخۆشی نایایەوێت پەلە بکات و چاوەڕێ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی یانەکەی دەکات، بۆ ئەوەی لەگەڵ کەسی یەکەمی یانەکەی خۆی یەکلایی بکاتەوە.

میسی هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا کۆتایی دێت و دەنگۆیەکی بەهێزیش هەیە دەیەوێت یانەکەی جێبێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button