ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

مان سیتی: هیچ ئۆفەرێکمان بۆ مێسی پێشکەش نەکردووە

یاریگا- لێدوانێک له یانەی مان سیتیەوە هەموو دەنگۆیەکانی پێشووتر پووچەڵ دەکاتەوە سەبارەت بە بوونی نزیکبوونەوە له گرێبەست کردن لەگەڵ لیۆنێل مێسی.

دەنگۆی زۆر لە ئارادا بوو که یانه ئینگلیزیەکە گرێبەستی پێشکەشی مێسی کردووه، ئەو مقۆمقۆیانە زیاتر تەشەنەی سەند کاتێک ۆگۆڵکارە ئەرجەنتینییەکە داوای ڕۆشتنی لە بارسێلۆنا کرد.

لە نوێترین پەرەسەندندا کە سکای سپۆرتس له زاری گوتەبێژێکی سیتیزنسەوە وەریگرتووە، ئاشکرای دەکات کە نە لەهاوینی ڕابردوو هیچ گرێبەستێک پێشکەشی لیۆ کراوه، نە لەو کاتەوەش، ئێستایش هیچ تاوتوێ کردنێک بوونی نییە.

وەڵامەکەی مان ستی دوای ئەوه هات ڕۆژی پێنجشەممە ڕۆژنامەی زە سەنی ئینگلیزی بڵاوی کردەوە کە یانە ئینگلیزییەکە لەپێناو ڕفاندنی مێسی لە کامپ نو بەرەو ئیتیحاد، ئامادە بوونە گرێبەست پێشکە بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button