یاریگا

گەنجێکی تەمەن 23 ساڵ بوو بە سەرۆکی یانەیەکی ناسراوی ئینگلیزی

یاریگا- میدیاکانی ئینگلتەرا بە بایەخەوە هەواڵی ئەوەیان بڵاوکردەوە کە گەنجێکی تەمەن 23 ساڵ توانی ڕەزامەندی خولی تۆپی پێی ئینگلیزی بەدەست بهێنێ لە گرتنە دەستی پۆستی سەرۆکی یانەکە.

تۆڕی هەواڵی بی بی سی بڵاوی کردۆتەوە، ئەو گەنجە دوای پێشکەشکردنی داخوازی بۆ هەڵگرتنەوەی پشکی هەرەی زۆری یانەی سەندەرلاندی ئینگلیزی و بەشدار لە چامپیۆنشیپ، ناوی کایرێل لۆویس درێفووسه و تەمەنی تەنها 23 ساڵە، ئەمڕۆ داواکەی پەسەند کراوە.

ناوبراو فەڕەنسیه و باوکیشی پێشتر خاوەنی یانەی مارسیلیا بووە.

ستیوارت دۆناڵد، کە پێشتر لەو پۆستەدا بوو، ئێستا کەمینەیەکی یانەکە خاوەندارێتی لێ دەکات و لەو بارەیەوە گوتی: “پابەندبوون و زیرەکیی و ڕاستێتی کایرێل وای لێ کردین بە داخوازییەکەی قایل بین.”

بەوەش، کایرێل بوو بە گەنجترین سەرۆک له مێژووی تۆپی پێی ئینگلیزی لەسەر ئاستی سەرجەم پلەی خولە جیاوازاکانی ئەو وڵاتە.

Back to top button