ئینگڵته‌را

ڤینگەر یاریزانێکی لیڤەرپووڵ بە هۆکاری وێرانکردنی یانەکە دەزانێت!

یاریگا- ئارسن ڤینگەر بەشێوازێکی تایبەت لە بارودۆخی ئێستای لیڤەرپووڵ دەڕوانێت و یاریزانێکی ڕێدز بە هۆکارێکی کاریگەری داتەپینی ئەو یانەیە دەزانێت.

ڕاهێنەرەکەی پێشووتری ئارسیناڵ بۆ بین سپۆرست، لە بۆچوونی شیکارییانەی خۆیدا سەبارەت لیڤەرپووڵ و ئەنجامە ناجێگێرەکانی ئەو یانەیە لە پریمەرلیگ، تیاگۆ ئالکانتارای بە چەقی کێشەکان دەزانێت بەتایبەت لە هێڵی ناوەند، وەک دەڵێت: “بە بۆچوونی من، تیاگۆ گرفتێکی نموونەیی ڕاهێنەرە. پێشتر لیڤەرووڵ زۆر برسی و توند بوون له هێڵی ناوەند. وەک ڕاهێنەرێک، بیر دەکەیتەوە ‘ئێستا دەمەوێت تیمەکە باشتر بکەم بۆیە با یاریزانێکی تەکنیکی بهێنم’.

فەرەنسیە بەئەزموونەکە لە درێژەی شیکارییەکانیدا دەڵێ: “کاتێک کە ئەو یاریزانە تەکنیکیە دەهێنی، بەوە توندێتی لە هێڵی ناوەندت لەدەست دەدەیت و هەندێک له هێزی لیڤەرپووڵ وێران دەکەیت. لیڤەرپووڵی ئەم ڕۆژانە، بە دڵنیاییەوە توانستی ئەوەیان نەماوە تۆپ وەرگرنەوە و، هەندەک زیاتر بەو گرفتەوە دەناڵێنن. بۆیە، کاتێک دەتەوێت تیمەکە چاکتر بکەیت، ئەوا شتێکی لێ دەسێنیتەوە.”

بۆ وەبیرهێنانەوە، یاریسازە ئیسپانییەکە مانگی 9ی ساڵی ڕابردوو لە بایەرن میونخەوە، کە هێشتا ساڵێکی گرێبەستەکەی مابوو، بە گرێبەستێکی چوار ساڵە و بڕی 20 ملیۆن پاوەند گواسترایەوە ئانفیڵد و ئەوکات وا چاوەڕوانی لێ دەکرا زیادەیەکی کرنگ لەگەڵ خۆیدا پێبێت بۆ یانەکەی یۆرگن کڵۆپ.

بابەتی زیاتر

Back to top button