ئیسپانیاچامپیۆنزلیگ - یۆرۆلیگگرنگترین

ریڤاڵدۆ: مێسی دەچێتە پاریس سان جێرمان

یاریگا-ریڤاڵدۆ ئەستێرەی پێشووی یانەی بارسێلۆنا پێی وایە وەرزی داهاتوو مێسی لە پاریس یاری دەکات و دەشڵیت لیۆ کۆتا یاری خۆی لە خولی پاڵەوانەکان لە کام نۆو ئەنجامداوە.

ریڤاڵدۆ بۆ رۆژنامەی سپۆرتی کاتالۆنی وتی “هیچ یاریزانێک نیە لە بارسا متمانەی ئەوەی بە تیمەکە هەبێت کە بتوانن یاری گەڕانەوە بە ئەنجامێک ببەنەوە کە بگەنە قۆناغی داهاتوو، دەکرێت بڵێین مێسی کۆتا یاری خۆی لە کامپ نۆو لە خولی پاڵەوانەکان ئەنجامداوە، چونکە ئەوە روونە ئەو ناسناوی دەوێت و ئەوەش چیتر لە بارسا بەدی ناکرێت، هەربۆیە دەچێت پاریس وەرزی داهاتوو کە زیاتر چانسی بردنەوەی ناسناوەکانی هەیە.

ریڤاڵدۆ رەتیکردەوە رەخنە لە راهێنەر بگرێت بۆ شکستەکەیان بەرامبەر پاریس و وتی “ئەم یارییە نیشانیدا، بارسا تەنها یەک پێکهاتەی هەیە، کاتێک باشترینەکان وەک پێویست نین کەس نیە جێگەیان بگرێتەوە، بە پێچەوانەوە بۆ پاریس کە بە بێ نێیمار و دی ماریا، خاوەنی ١١ یاریزانی زۆر بەهێز بوون”.

بارسێلۆنا یاری چوونی قۆناغی ١٦ی بە ئەنجامی ١-٤ دۆڕاند بە پاریس، لەو یارییەی کایلیان ئێمباپێ هاتریکی تۆمارکرد.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
error: Content is protected !!