ئیسپانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

دەقی قسە و سوکایەتییەکانی نێوان گریزمان و پیکێ

یاریگا-شکستە گەورەکەی شەوی رابردووی بارسێلۆنا، تەنها لە ئاست و ئەنجامدا نەبوو بەڵکو پێکدادانی دوو یاریزانی یانەکەشی لێکەوتەوە.

لە نیوەی یەکەمدا و لە خولەکی ٣٨ی یارییەکە، کاتێک هێشتا بە گۆڵێک بەرامبەربوون، پیکێ و گریزمان بووە دەمەقاڵێیان و قسەی ناشرینی بەدوای خۆیدا هێنا. مایکرۆفۆنێکی نزیک هێڵی گۆڵیش سەرجەم قسەکانی تۆمارکردووە.

پیکێ بە هاوارکردنەوە بۆ هەمووان :  با کەمێک تۆپ لای خۆمان بهێڵینەوە بۆ خاتری *** ، ئەی ***،  دەی تۆپ هێشتنەوەیەکی ***

گریزمان بۆ پیکێ :  هێمن بەرەوە جێری، واز لە هاوارکردن بێنە

پیکێ:  گریزمانی دۆزەخی ** *، ئەی***

گریزمان : نەفرەتت لێبێت

پیکێ: نەخێر نەفرەت لە تۆ، ئێمە لە کێشەداین و پێنج خولەکە بەو جۆرەیە

گریزمان: هاوار مەکە!

دواتر لینگلێ کەوتە نێوانیان بۆ ئارام کردنەوەیان

 

سەرەنجام بارسا لەسەر دەستی ئێمباپێ و پاریس ٤-١  لە خاکی خۆیدا تووشی شکست هات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button