ئه‌وروپائیسپانیا

هازارد کەمیکردووە

یاریگا
ئێدین هازارد، بەم دواییە بە هۆی زیادە کێشەکەیەوە رەخنەیەکی زۆری لێگیراوە و رۆژنامەنوسێکی ئیسپانیش دەڵێت ئەم یاریزانە کێشی کەمکردووە.

خۆزێ سانچێز رۆژنامەنوسی ئیسپانی بڵاویکردووە، یاریزانە بەلجیکیەکە بە هۆی ئەو رەخنەیەی لێگیراوە، راهێنانێکی زۆری کردووە لە پێناو ئەوەی کێشەکەی دابەزێنێت، هەربۆیە لەم ماوەیەدا نزیکەی چوار کیلۆ گرام لە کێشی کەمکردووە. هەرچەندە ئەو یاریزانە لەسەر داوای راهێنەری توانای جەستەیی یانەکەی داوای لێکراوە، پێویستە زیاتر کێشی دابەزێنێت.

هازارد دوای پەیوەندی کردن بە ریزەکانی یانەی ریال مەدرید، بە هۆی پێکانە یەک لە دوا یەکەکانی نەیتوانیوە بەشداری زۆربەی یارییەکانی یانەکەی بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button