عێراقگرنگترین

تێچووی گرێبەستی دەستەی راهێنەرانی یانەی هەولێر ئاشکرا بوو

یاریگا- 

کارگێڕی یانەی هەولێر دەستەی ڕاهێنەرانی تیپەکەی بۆ قۆناغی دووەمی خولی نایابی عێڕاق ئاشکراکرد.

یانەکە دوای کۆبونەوەی فەرمی و بەکۆی دەنگ بڕیاردرا بەدەستنیشانکردنی لوئەی سەڵاح وەک ڕاهێنەر تاوەکو سەرکردایەتی هەولێریەکان بکات لەقۆناغی دووەمی خولی نایابی عێڕاق بۆتۆپی پێ.

لوئەی لەلایەن خۆیەوە دەستەی ڕاهێنەرانی پێشنیاز کرد بۆ یانەکە کەبریتین لەهەریەک لە ( تەها قادر و ئوسامە عەلی وەک یاریدەدەری ڕاهێنەر و نوری عەبد زەید وەک ڕاهێنەری گۆڵپارێزان ) کارگێڕی هەولێریش ڕەزامەندیان لەسەر نیشاندا.

پێشوتر لەلایەن بەڕێوەبەرانی یانە زەردپۆشەكە دیدار حامد دەستنیشانکرابوو وەک ڕاهێنەری گۆڵپارێز، بەڵام لوئەی سەڵاحی تازە ڕاهێنەر ڕازینە بو بەمانەوەی دیدار و داوای نوری عەبد زەیدی کرد لەشوێنی ئەو.

دیدارحامد

لوئەی ڕاهێنەر بە موچەی مانگانەی کە بڕەکەی شەش ملیۆن دینارە گرێبەستەکەی واژۆکردووە ، هەروەها ئوسامە عەلی یاریدەدەریش بەبڕی دووملیۆن و پێنج سەد هەزار و نوری عەبد زەیدی ڕاهێنەری گۆڵپارێزانیش بەبڕی چوار ملیۆن دینار واژۆیان لەسەر گرێبەستەکەیان کردووە کە مانگانە لەلایەن یانەی هەولێرەوە پێیان دەدرێت.

بۆ وەبیر هێنانەوە دوای کۆمەڵێک ئەنجامی خراپی یانەکە لەقۆناغی یەکەمی خولی نایابی عێڕاق یانەی هەولێر بڕیاریدا بەلادانی ڕاهێنەری پێشوو ڕادان گاسانینی کڕواتی و یاریدەدەرەکەی، یانەکەش ئێستا لەڕیزبەندی پازدەیەم دێت لەخولەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button