ئه‌وروپائەفریقائینگلتەرا

سەڵاح بەڵێنێکی سەیر بە هاندەرانی لیڤەرپوول دەدات

یاریگا
محەمەد سەڵاح، هێرشبەری میسڕی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی، بەڵێن بە هاندەرانی یانەکەی دەدات تاوەکو دوایین یاریی لە پێناو ناسناوەکان دەجەنگن.

هێرشبەرەکەی رێدز لە تویتێکدا بەڵێن بە هاندەرانی یانەکەی دەدات و دەڵێت ” هۆکاری زۆر هەن ئێمە تووشی کۆمەڵێک ئەنجامی خراپ بوینەتەوە، ئێمە پاڵەوانین و تاوەکو دوایین سات وەکو پاڵەوانەکان دەجەنگین، رێگە نادەین تاوەکو کۆتایی وەرز بەم شێوەیە بین، ئەمە بەڵێنی منە بۆ ئێوە ”

لیڤەرپوول لە سێ یاریی رابردوویان لەسەر لە رکابەرییەکانی پرێمەرلیگ تووشی دۆڕان بوینە و جیاوازی خاڵەکانیشیان لەگەڵ پێشەنگ بووەتە 13 خاڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button