ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

فەرمی: بایەرن گواستنەوەیەکی بەرامبەر ٤٢.٥ ملیۆن یۆرۆ راگەیاند

یاریگا-یانەی بایەرن میونشن بەفەرمی گواستنەوەی دایۆت ئەپکامێنۆی بەرگریکاری لایپزیگی راگەیاند.

ماوەیەکی زۆرە باس لە دەنگۆی رۆیشتنی بەرگریکارە بەتواناکە هەیە لە لایپزیگ، سەرەنجام ئەمڕۆ باڤاری گرێبەستی لەگەڵدا واژۆکرد بەرامبەر٤٢.٥ ملیۆن یۆرۆ.

دایۆت ناسنامەی فەڕەنسییە و تەمەنی ٢٢ ساڵە، هەریەک لە یانەکانی چێڵسی، لیڤەرپوول، بایەرن میونشن، ریاڵ مەدرید، مانچێستەر یونایتدو یوڤێنتۆس خوازیاری بوون. ناوبراو ئەم وەرزە لە یانەکەی ئێستای بەسەردەبات و هاوینی داهاتوو روودەکاتە ئاڵیانز ئەرینا.

گواستنەوەی ئەو یاریزانە دوای رۆژێک بەسەر بەدەستهێنانی شەشەم ناسناوی بایەرن میونشن هات لە ماوەی ساڵێکدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button