ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیا

ریال مەدرید دەیەوێت یاریزانێکی لەگەڵ یۆڤێنتۆس ئالوگۆر بکات

یاریگا
یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا ئامادەیە ئێدێر ملیتائۆ، بەرگریکاری بەڕازیلی یانەکەیان بەرامبەر دێمیرال بەرگریکاری تورکی یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی ئالوگۆری پێ بکەن.

ماڵپەری کالچۆ مێرکاتۆ بڵاویکردووە بەم دواییە کارگێری شایانەکان داوایەکیان پێشکەش بە خانمە پیرەکە کردووە بۆ گورینەوەی ئەم دوو بەرگریکارە و ئامادەن لەم پرۆژەیەدا بڕێک پارەش پێشکەش بە یانە ئیتاڵیەکە بکەن، بەڵام یانە ئیتاڵیەکە ئەو پرۆژەیەی رەتکردووەتەوە و داوای یاریزانێکی دیکەی ئەو یانەیە دەکەن.

سەرچاوەکە زانیاریی دەستکەوتووە یوڤی ئامادەیە بەرامبەر دەستبەرداربوون لە دێمیرال، رافایل ڤاران بەرگریکاری فەڕەنسی ریال مەدرید بگوازنەوە.

Back to top button