ئه‌وروپائیسپانیا

مۆنچی: تەنها چەند چرکەیەک لەسەر داهاتووی ئیسکۆ قسەمان کردووە

یاریگا
مۆنچی بەرێوەبەری وەرزشی لە یانەی سێڤییای ئیسپانیا دەڵێت، ئەوان تەنها چەند چرکەیەک لەسەر داهاتووی ئیسکۆ ناوەڕاستکاری ریال مەدرید قسەیان کردووە.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانیا بەرێوەبەرەکەی سێڤییا گووتی ” بەم دواییە سەرۆکی یانەکەمان پرسیاری ئەوەی لێکردوون ئایا پێویستیمان بە ناوەڕاستکارەکەی شایانەکان هەیە، ئەوە بوو تەنها 15 بۆ 20 چرکە چەند قسەیەکمان کرد و هیچی دیکە “.

ئیسکۆ هاوینی ساڵی 2022 گرێبەستەکەی لەگەڵ ریال مەدرید کۆتایی دێت، بەڵام چاوەڕێ دەکرێت ئەم هاوینە یانەکەی جێبێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button