ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیا

مارسێلۆ نوێترین قوربانی ریال مەدریدە

یاریگا
مارسێلۆ، بەرگریکاری بەڕازیلی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا، لە یاریی شەوی رابردووی یانەکەی بەرامبەر خیتافی، تووشی پێکان بوو.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی بڵاویکردووە، بەرگریکارەکەی بالی چەپی شایانەکان، نوێترین قوربانی ئەو یانەیە، ئەو یاریزانە لە یاریی شەوی رابردووی یانەکەی کە توانی پاسێکی گۆڵ بکات، پێنج خولەک پێش کۆتایی هاتنی یارییەکە، تووشی پێکان بوو و یاریگای جێهێشت، لە کاتێکدا لەم یارییەدا نۆ یاریزانی دیکە هەر بەم هۆیەوە یارییان نەکرد.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردووە، مارسێلۆ ئەمڕۆ بریارە پشکنینی پزیشکی بۆ بکرێت و، دواتر وادەی دوورکەوتنەوەی ئاشکرا دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button