ئیتاڵیا

ژمارەیەكی نایابی یوڤێنتوس دوای گەشتنیان بە یاری كۆتایی

یاریگا- یوڤێنتوس توانی خۆی بگەیەنێتە یاری كۆتایی جامی ئیتاڵیا دوای بردنەوەی لە ئینتەر میلان.

لە یاری چوونی نێوان هەردوو یانە یوڤێنتوس توانی بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك یاریەكە بباتەوە و یاری گەڕانەوەش بە بێ گۆڵ یەكسان بوون ، بەوەش بە سوود وەرگرتن لە یاری چوون خانمە پیرەكە خۆی گەیاندە یاری كۆتایی.

بە پێی تۆڕی ئۆپتا كە تایبەتە بە ژمارە و ئامارەكان یوڤێنتوس بۆ جاری 20ەم لە مێژوویدا گەشتووەتە یاری كۆتایی جامی ئیتاڵیا ، بە جیاوازی سێ یاری لە پێش نزیكترین ڕكابەریەوە دێت كە ڕۆمایە بە 17 یاری.

شایەنی باسە لە یاری كۆتاییدا چاوەڕوانی براوەی نێوان ناپۆلی و ئەتلانتا دەكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button