ئیسپانیاچامپیۆنزلیگفه‌ره‌نسا

ڕۆژنامەکانی فەرەنسا بەنزین بە ئاگرەکەی نێوان بارسا و پاریسدا دەکەن!

یاریگا- ڕۆژنامەکانی فەڕەنسا لێ ناگەڕێن تووڕەیی بارسێلۆنا هێور ببێتەوە لەسەر ئەو قسە و دنگۆیانەی له پاریسەوە بڵاو دەکرێتەوە سەبارەت بە پەیوەندی کردنی لیۆنێل مێسی بە یانەکەی پایتەختەوە.

یانە کەتەلۆنییەکە تا ئێستای پیشاندای بێزاریی لەسەر بابەتەکە هاتۆتە دەنگ و لە ڕێگەی ڕۆناڵد کومانی ڕاهێنەرەوە وەڵامیان ناردووە کاتێک ڕاهێنەرە فەرەنسییەکە ئەو هەوڵانەی بە بێ ڕێزی وەسف کرد و بەوەی لیۆ یاریزانی بارسایە و چەند ڕۆژێکیتریش یارییان لەگەڵ پی ئێس جی هەیە.

لە نوێترین پەرەسەندنەکانیشدا، ڕۆژنامەی فرانس فوتبۆڵی فەرەنسی وێنەر مێسی بە درێسی پاریسەوە خستۆتە سەر ڕووپەلی ڕۆژنامەکە، وەک ئاماژەیەکی قووڵ بە چوونی ئەفسانە ئەرجەنتینییەکە بۆ باخچەی شازادەکان.

ئەوانەش لە کاتێکدایە کە 16ی ئەم مانگە بلاوگرانا لە میانی یاریەکانی چوونی قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ، پێشوازی لە پاریس سان جێرمان دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button