ئیسپانیا

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ڕیاڵ مەدرید بۆ یاریەكەیان بەرامبەر گیتافی

یاریگا- پێكهاتەی پێشبینیكراوی زەینەدین زێدانی فەڕەنسی و ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی بۆ یاریەكەیان بەرامبەر گیتافی.

وا بڕیارە ئەمڕۆ لە یاریگای ئەلفریدۆ دی ستیڤانۆی تایبەت بە خۆیان ڕیاڵ مەدرید میوانداری گیتافی دەكات لە یاری دواخراوی هەفتەی یەكەمی خولی ئیسپانی.

بۆ ئەو یاریە یانە شاهانەكە چەندین ئەستێرەی گرنگی یانەكەی بە هۆی پێكانەوە لەدەستداوە لەوانە رامۆس و كارڤاخال و ڤاسكێز و ئۆدریۆزۆلا و هازارد و میلیتاو و تۆنی كرۆس.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ڕیاڵ مەدرید بۆ یاریەكەیان بەرامبەر گیتافی  بە پێی ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

گۆڵپارێز: تیبۆ كۆرتوا

هێڵی بەرگری: میندی ، ناچۆ ، ڤاران ، مارسێلۆ

هێڵی ناوەند: ئیسكۆ ، كاسیمیرۆ ، مۆدریچ

هێڵی هێرشبردن: ڤینیسیۆس ، بێنزیما ، ئەسینسیۆ

بابەتی زیاتر

Back to top button