ئیسپانیا

میسی خەڵاتێكی دیكەی لەگەڵ بارسێلۆنا بردەوە

یاریگا-  لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و ئەفسانەی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی خەڵاتێكی دیكەی لەگەڵ یانەكەی بردەوە.

پەڕەی فەڕمی یانە كەتەلۆنییەكە ئاشكرایكرد بە زۆرینەی دەنگ گۆڵەكەی میسی بەرامبەر ئەتلەتیك بلباو كە بە لێدانی ڕاستەوخۆ تۆماریكرد بە جوانترین گۆڵی مانگی پێشووی یانەكە دەستنیشانكرا.

شایەنی باسە لەم  وەرزەدا ئەمە یەكەمجارە میسی خەڵاتی جوانترین گۆڵی مانگی پێشوو بباتەوە.

لێرە كلیك بكەن بۆ بینینی گۆڵەكەی لیۆ كە بە جوانترین گۆڵی مانگی پێشووی بارسێلۆنا دەستنیشانكرا. 

بابەتی زیاتر

Back to top button