جیهان

مۆلەر ستایشی ئاستی ئەهلی دەكات

یاریگا –

  تۆماس مۆلەری ئەڵمانی و ئەستێرەی یانەی بایرن میونشنی هەمان وڵات ستایشی ئاستی ئەهلی میسڕی دەكات.

بایرن میونشن لە قۆناغی پێش كۆتایی بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لە ئەهلی بردەوە و خۆی گەیاندە یاری كۆتایی جامی جیهانی یانەكان.

لە دوای یاریەكە مۆلەر ووتی: ”دەزانین ئەهلی زۆر لە ئێمە دەچن ، ئەوان وەك بایرن میونشنی میسڕ و كیشوەری ئەفریقا وان ، مێژوو و كلتوری خۆیان هەیە”.

هەروەها بەردەوام بوو ووتیشی: هەرگیز یاریەكەی بەرامبەر ئەهلی ئاسان نەبوو بۆ ئێمە ، جەنگاین لە پێناو گەشتن بە یاری كۆتایی ، ئەوە بوو لە كۆتایشدا سەركەوتین.

لە كۆتایشدا ئەستێرەكەی باڤاری ووتی: ئامانجمان لە هاتن بۆ ئێرە بردنەوەی نازناوەكەیە و یەكسان بوونەوە لەگەڵ دەستكەوتەكەی بارسێلۆنا ، بردنەوەی شەش نازناو لە وەرزێكدا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button