ئه‌وروپا

سۆلشایەر ووردەكاری پێكانەكەی پۆگبا ڕووندەكاتەوە

یاریگا-  ئۆلی گونار سۆلشایەری نەرویجی و ڕاهێنەری یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی ، وردەكاری پێكانەكەی پۆل پۆگبای فەڕەنسی و ئەستێرەی یانەكەی ڕووندەكاتەوە.

مانچێستەر یونایتد لە یاریگای ئۆلد ترافۆردی تایبەت بە خۆی میوانداری ئێڤەرتۆنی كرد، و یاریەكەش بە سێ گۆڵ بۆ هەردوولا یەكسان بوو.

لە گێمی یەكەمی یاریەكەئەستێرە فەڕەنسیەكە تووشی پێكان بوو ، بەهۆیەوە نەیتوانی یاریەكە تەواو بكات و یاریگای جێهێشت.

سەبارەت بە پێكانەكەی پۆگبا ڕاهێنەرە نەرویجیەكە ووتی:

” پۆگبا بەهۆی ئازاری ماسولكەكانیەوە نەیتوانی بەردەوام بێت لە یاریكردن ، ئەمڕۆ پشكنینی زیاتر ئەنجام دەدات تا ماوەی دووركەوتنەوەكەی دیاری بكرێت ”.

زۆربەی سەرچاوەكان ئاماژە بەوە دەكەن پۆگبا ماوەی مانگێك لە یاریگاكان دوور دەكەوێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button